بۆچی گرنگە لە خۆپیشاندانی سەرتاسەریدا کێشە و داواکاری و مافەکانی کەمینە زمانییەکان بەرزبکەینەوە؟
چونکە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەوانەی بە زمانێکی جیاواز لە باقی دانیشتوانی وڵات قسە دەکەن ئەوا:
١-مافی خوێندن بە زمانی دایک هەبێت
(مادەی ١ ی ڕاسپاردەی لاهای لەسەر مافەکانی پەروەردەی کەمینە نەتەوەییەکان)
٢-مافی خوێندنی سەرەتایی واتە وانە گوتنەوە، لەلایەن مامۆستایانی دوو زمانەوە هەیە (مادەی ١٢ ی ڕاسپاردەی لاهای لەسەر مافەکانی پەروەردەی کەمینە نەتەوەییەکان)
٣-مافی دامەزراندنی دامەزراوەی پەروەردەیی بە زمانی کەمینە هەیە (مادەی ٤ ی ڕاسپاردەی لاهای لەسەر مافەکانی پەروەردەی کەمینە نەتەوەییەکان)
٤-مافی هاندانی زۆرینە بۆ پەیجور و دواکەوتن و یادکردنەوە لە زمانی کەمینەکان (مادەی ١٩ ی ڕاسپاردەی لاهای لەسەر مافەکانی پەروەردەی کەمینە نەتەوەییەکان)
٥- مافی ئەوەیان هەیە زمانی کەمینە بەکاربهێنن لە ناوەندە گشتی و تایبەتەکاندا (مادەی ٣ ی ڕەشنووسی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کەمینەکان و گرووپە نەتەوەیی و ڕەگەزییەکان)
٦- مافی ئەوەیان هەیە زمانی دایکیان لەبەردەم دەسەڵاتی ئیداری و دادوەریدا بەکاربهێنن (مادەی ٢٠ ی ڕەشنووس و مادەی ١٤ ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی و سیاسیەکان)
٧-زمانی کەمایەتی مافی ئەوەی هەیە کە وەک زمانی فەرمی ڕابگەیەنرێت لەو ناوچانەی ڕێژەی ئەم کەمایەتیانە بەرزە (مادەی ٢٠ ی ڕەشنووس و مادەی ١٤ ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی و سیاسیەکان)