بۆچی گرنگە لە خۆپیشاندانی سەرتاسەریدا کێشە و داواکاری و مافەکانی کەمینە زمانییەکان بەرزبکەینەوە؟

چونکە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەوانەی بە زمانێکی جیاواز لە باقی دانیشتوانی وڵات قسە دەکەن ئەوا:

١-مافی خوێندن بە زمانی دایک هەبێت

(مادەی ١ ی ڕاسپاردەی لاهای لەسەر مافەکانی پەروەردەی کەمینە نەتەوەییەکان)

٢-مافی خوێندنی سەرەتایی واتە وانە گوتنەوە، لەلایەن مامۆستایانی دوو زمانەوە هەیە (مادەی ١٢ ی ڕاسپاردەی لاهای لەسەر مافەکانی پەروەردەی کەمینە نەتەوەییەکان)

٣-مافی دامەزراندنی دامەزراوەی پەروەردەیی بە زمانی کەمینە هەیە (مادەی ٤ ی ڕاسپاردەی لاهای لەسەر مافەکانی پەروەردەی کەمینە نەتەوەییەکان)

٤-مافی هاندانی زۆرینە بۆ پەیجور و دواکەوتن و یادکردنەوە لە زمانی کەمینەکان (مادەی ١٩ ی  ڕاسپاردەی لاهای لەسەر مافەکانی پەروەردەی کەمینە نەتەوەییەکان)

٥- مافی ئەوەیان هەیە زمانی کەمینە بەکاربهێنن لە ناوەندە گشتی و تایبەتەکاندا (مادەی ٣ ی ڕەشنووسی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کەمینەکان و گرووپە نەتەوەیی و ڕەگەزییەکان)

٦- مافی ئەوەیان هەیە زمانی دایکیان لەبەردەم دەسەڵاتی ئیداری و دادوەریدا بەکاربهێنن (مادەی ٢٠ ی ڕەشنووس و مادەی ١٤ ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی و سیاسیەکان)

٧-زمانی کەمایەتی مافی ئەوەی هەیە کە وەک زمانی فەرمی ڕابگەیەنرێت لەو ناوچانەی ڕێژەی ئەم کەمایەتیانە بەرزە (مادەی ٢٠ ی ڕەشنووس و مادەی ١٤ ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی و سیاسیەکان)